وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كدارییه‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جارێكی دیكه به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هێرشێكی سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ شه‌ممه، رێكەوتی 14ـی حوزه‌یرانی 2025، سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كدارییه‌كانی عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند “حكوومه‌تی عێراق سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ هێرشکردنە سه‌ر ئێران و هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێی، دووپات ده‌كاته‌وه.”
سه‌باح نو‌عمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی تایبه‌تمه‌ند چاودێریی ئه‌و كاره نایاساییانه‌ی ئیسرائیل ده‌كات كه به ئاشكرا، سه‌روه‌ری عێراق و بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل كردووه و كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌كه.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كدارییه‌كانی عێراق وتووشیه‌تی، حكوومه‌تی عێراق داوا له ئه‌مریكا ده‌كات به پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوانیان و یاسا و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و ڕێگه له فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بگرێت ئاسمانی عێراق پێشێل بكه‌ن.
سه‌باح نو‌عمان، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، عێراق تا ئه‌وپه‌ڕی دانی به خۆیدا گرتووه و هیواخوازه بوار بمێنێت بۆ چاره‌ی دیپلۆماتی و سیاسی و كۆتاییهێنان به‌و قه‌یران و ته‌نگژه‌یه. هاوكات به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێككه‌وتننامه و دۆكیۆمێنته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی هه‌یه.