عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ڕاگرتنی پشکنینەکانی دەزگای نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگهیاند، وڵاتەکەی ناتوانێت “بەتەواوی کۆتایی بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی” بهێنێت.
ئهمڕۆ چوارشهممه، رێكەوتی ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٥، لهمیانی چاوپێكهوتنێكی ئاژانسی هەواڵی فه رمی ئێران، عهباس عێراقچی وهزیری دهرهوهی ئێران ڕایگهیاند: گەڕانەوه ی پشکنهرانی ئاژانسی نێوده وڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ناوچه ئهتۆمییهكانی ئێران به نده به بڕیارێکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.
زلهێزەکانی رۆژئاوا و ئیسرائیل، ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بەدوای چەکی ئەتۆمیدا دەگەڕێت، لە کاتێکدا تاران ئەوە رەت دەکاتەوە.
مانگی ڕابردوو ئێران بەشێوەیەکی فەرمی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەڵپەسارد، بە ئاماژەدان بە شکستی ئاژانسەکە لە ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی لە مانگی حوزەیرانی رابردوو.
وهزیری دهرهوهی ئێران ئهوهشی خستهڕوو: له ئێستادا ناتوانن بە تەواوی کۆتایی بە هاوکاری لەگەڵ دەزگاکە بهێنین، روونی کردەوە کە گۆڕینی سووتەمەنی لە وێستگەی ئەتۆمی بووشەهر له باشووری ڕۆژئاوا دەبێت لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت و پێویستی بە ئامادەبوونی پشکنەران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەبێت.
جەختیشی لەوە کردەوە: گەڕانەوەی پشکنەرەکان بەپێی یاسایەک کە له پەرلەمان دەرچووە، بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، مومکین دەبێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی