له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆ له لاهای ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رێكەوتی 25ـی حوزەیرانی 2025، له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 50 خوله‌كی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گفتوگۆیه‌كی “باش” و “بنیاتنه‌ر”یان ڕاگه‌یاند.
ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی له‌په‌یامێكدا بڵاویكردووەته‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسمان له ڕێگاكانی گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و ئاشتی ڕاسته‌قینه” له ئۆكرانیا كرد، ئه‌مه‌ش دوای زیاتر له سێ ساڵ له ده‌ستپێكردنی له‌شكركێشییه‌كه‌ی رووسیا، كۆبوونه‌وه‌كه‌شی به “درێژخایه‌ن و بنیاتنه‌ر” وه‌سفكرد.
ڕاشیگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ تره‌مپ باسم له كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئه‌مریكی و به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرد.
له‌لای خۆشییه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووەته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی زیلینسكی و تره‌مپ ماوه‌ی 50 خوله‌كی خایاندووه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا